دیداری ئاشنابوونی خانەوادەی فێرخوازان و مامۆستایانی پەیمانگەی سەردەم ئەنجام درا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٨/١١/٢٠٢٣ لە هۆڵی سیمینار و بۆنەکانی پەیمانگەی سەردەمی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ، لەسەر ڕاسپاردەی و ڕێنمای وەزارەتی پەروەردە و لە چوار چێوەی سیستمی نوێی بریتیش کانساڵ ،بۆ باشتر بەرێوەچونی پرۆسەی پەروەردە و فێربوون دیداری نێوان خانەوادەی فێرخوازان و مامۆستایان بەڕێووچوو.
دیدارەکە لە کاتژمێر٣ی پاش نیوەڕۆ ، بە وتاری مامۆستا شاڵاو غفوربەڕێوەبەری پەیمانگەی سەردەم دەستی پێکرد ، کە تێیدا گرنگی ئەم جۆرە دیدارانەی بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە ، پاشان توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی پەیمانگە وتاری خۆیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد ، کە تێیدا تیشکیان خستە سەر کێشە و گرفەتەکانی فێرخوازان و چارەسەرە زانستیەکانیان خستە ڕوو .
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا کات تەرخانکرا بۆ خانەوادوی فێرخوازان تا لەنزیکەوە لە رەوشی فێرخوازەکانیان بپرسن ومامۆستایان کۆششی فێرخوازانین خستە ڕوو،
پێش کۆتا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەر کار کرا بۆ دروستکردنی ئەنجومەنێک کە خانەوادە و کە س و کاری فێرخواز پێکی بهێنن بەمەبەستی دروستکردنی هەما هەنگی زیاتری نێوان پەیمانگە و خانەوادەی فێرخوازان .