تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد مید جێرنی یەکێکە لەو تەکنەلۆژیا مۆدێرن و زیرەکانەی کەوا سنوری خەیاڵی تێپەڕاندووە و زۆرێک لە تەکنەلۆژیای دیکەی پەک خستووە، میدجێرنی : تاقیگەیەکی لێکۆڵینەوەیە کە پرۆگرامێکی دەستکردی زیرەکی بەرهەم دەهێنێت, لەڕێگەی ئاماژەی نووسینەوە ئەوەی لەهزر و خەیاڵتدایە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر وێنای دەکات. ئەوەی مید جێرنی بۆت دەکات خۆشت چاوەڕیی ناکەیت بەجۆرێک کە ئێستا ئەگەر بەئاماژەی نووسین پێی بڵێیت ( کۆمپیوتەرێکم بۆ درووستبکە ڕەنگی ڕەش بێت لەسەر مێزێکی ڕەنگ ساجی بێت کوپێک چا و قۆریەک لەتەنیشتی کۆمپیوتەرەکە بێت) بەم شێوازەی لە وێنەکەدا دیارە بەهەمان ئاماژەی نوسین وێنەکەی بۆدرووستکردین ! جگەلەوە زیرەکی دەستکرد لە زۆربەی بوارەکاندا پەرەی سەندووە بەتایبەتی لە بوارەکانی ( وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، نووسین، کۆپی کردن کارکتەرەکان… ) بەم جۆرە زیرەکی دەستکرد بەردەوامە، جیهانێک لە ڕۆبۆت بەرەو جیهانێکی تەکنەلۆژی زۆرچڕمان دەبات کە داهاتوویەکی زۆر ناڕوونی دەبێت!