لەپێناو هۆشیاری زیاتر لەبارەی مەترسی خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، گەشتێکی زانستی بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕێکخرا
ئەمڕۆ بەرواری (29/1/2023) پەیمانگەی سەردەم گەشتێکی زانستیی و بەسوودی بۆ چاکسازیی گەورانی سلێمانی رێکخست بۆ خویندکارانی قۆناغی یەکەم و سێییەمی دەوامی ( بەیانیان )
هاوکات فێرخوازان ئاشنابوون بە کۆمەڵێک زانیاری زۆربەسوود و گرنگ کە لەلایەن توێژەر و سەرپەرشتیارە بەڕێزەکانەوە بە شێوەیەکی ورد و یاساییی سەرجەم ئەو ماددە و یاساگرنگانەی پەیوەندی بە بوارەکەوە هەیە شیکرایەوە و جەخت لەسەر پابەند بوون بەئاکار و ڕەوشتی جوان و پابەندبوون بەیاساو ڕێنماییەکان کرایەوە.
لەکۆتاییدا لەلایەن زۆر بەریز ( م.شاڵاو غەفور) سوپاس و پێزانینی گەرم ئاڕاستەی زۆر بەرێز بەڕێوەبەری چاکسازی گەوران ( عەقید سمکۆ احمد ) و توێژەر و فەرمانبەرانی چاکسازی کراو هەڵوێستی بەڕێزیان بۆ گرنگیی دان بەم گەشت و سەردانە بەرز نرخێندرا.