لەپێناو ئاستێکی باشتر و خزمەتێکی زیاتر بە فێرخوازانمان، ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئاسایی مامۆستایان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پەیمانگەی سەردەم ئەنجام درا بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردن و ڕێکخستنی چالاکییە جۆراو جۆرەکانی پەیمانگە ئەمرۆ بەرواری (28/1/2023 ) ڕۆژی شەممە بەسەرپەرشتی زۆر بەڕێز بەڕێوەبەری پەیمانگە ( م.شاڵاو غفور ) کۆبونەوەی مامۆستایان بەڕێوەچوو، لەکۆبونەوەکەدا زیاتر جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی زیاتری کواڵتی خوێندن و ئەنجامدانی چالاکییە جۆراو جۆرەکانی وەرزی دووەمی خوێندن بۆ فێرخوازەکانمان کراو سەرنج و ڕاوبۆچوونی مامۆستایان بۆ باشترکردنی پرۆسەکە بەهەند وەرگیرا