بۆ جاری نۆیەم خوێندکارێکی پەیمانگەی سەردەم پاڵەوانی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت لە یاری (کاراتی) خوێندکار « ئارا محمد » خوێندکاری قۆناغی چوارەم بۆ جاری دووەم لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەناوی پەیمانگەکەمانەوە پیرۆزباییەکی گەرمی ئاڕاستە دەکەین و هیواخوازین هەمیشە لە پێشەنگ و لەلوتکەی سەرکەوتندا بێت