دووشەممە, تشرینی دووه‌م 18

ئەمڕۆ ستافی ئیدارە و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگەی سەردەم لەمەڕاسیمێکی شایستەدا بۆ ساتێک هاوخەمیی و ماتەمینی بۆ قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شاری سلێمانی بەڕیوەچوو.

دوای وەستان بۆ گیانی پاکی قوربانییانی ڕووداوەکە بەڕێز بەڕێوەبەری پەیمانگەی سەردەم ( م.شاڵاو غەفور) وتارێکی هاوخەمیی و هاوسۆزی بەناوی پەیمانگەی سەردەمەوە پێشکەش کرد و دوبارە جەختی لەوەکردەوە کە گیانی هاوکاری و هاوخەمی بۆ ئەم ڕووداو و پێشهاتە نەخوازراوانە گرنگە و پێویستە هەریەکەمان لای خۆمانەوە بەزیندووی ڕایبگرین.

هاوبەشکردن.

وەڵامێك جێبهێڵە