دووشەممە, تشرینی دووه‌م 18

ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە پەیمانگاکەمان لە نێوان چەند خوێندکارێکدا شەڕ ڕوویدا، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین ڕێکاری یاسایی و ئیداریی تووند گیراوەتەبەرو دۆسیەکە لەلای بەڕێزانی پۆلیسی ڕاپەڕینە كۆتای پێ هاتووە دوای ئاشتەوای کەسوکاریان

ئیدارەی پەیمانگاش پاش ئەوەی لیژنەی ڕێکاری ئاگادار کردەوە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو شەش خوێندکارەی داوە کە بەشداربوون لەو ڕووداوەدا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ، هەروەها کەسوکاریان بانگهێشتکراوەو بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە کە ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە، بە پێچەوانەوە لەکاتی دووبارەبوونەوەیدا ڕێکاری توونتر دەگیرێتە بەر

هەرچەندە دوای ڕووداوەکە ئاشتەوایی لە نێوان خوێندکارەکاندا دروست بووە، بەڵام ڕێکارە یاسایی و ئیدارییەکان بەردەوام دەبن.

پەیمانگاکەمان زۆر نیگەرانە لەوەی لە چەند پەیجێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی نائەخلاقیی و نابەرپرسانە هەوڵدراوە ئەم بابەتە تێکەڵی پرسی حیزبی و ناکۆکیی نێوان سیاسییەکان بکرێت و نان و پیازی پێوەبخورێت!.

پەیمانگاکەمان دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنەو ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆش بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە هیچ کەسایەتییەکەوە نییەو هیچکام لەو خوێندکارانەو خێزانەکانیان کەسی سیاسی و سەربازیی نین و هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکیی لە ڕووداوەکەدا نەبووەو تەنها شەڕی نێوان چەند گەنجێکی خویندکاربووە کە ڕێکاری تووند بەرامبەر سەرجەمیان گیراوەتەبەر.

داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆسیەیەو دۆسیەکانی دیکەی هاوشێوەدا بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی و کۆمەڵایەتی زانیارییەکان بگوازنەوە.

لەگەڵ ڕێزی
ئیدارەی پەیمانگەی سەردەم
9/11/2022

هاوبەشکردن.

وەڵامێك جێبهێڵە