دووشەممە, تشرینی دووه‌م 18

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ( 15-10-2022 ) ڕۆژی شەممە، لە ئاهەنگێکی شایستەدا ئاهەنگی یەکترناسینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەسەرپەرشتی ئیدارە و لیژنەی چالاکی پەیمانگەی سەردەم ئەنجامدرا.

لەدوای بەخێرهاتن و چەند وتەیەکی تایبەت، بەڕێز ( م.شاڵاو ) بەڕێوەبەری پەیمانگەی سەردەم وتاری بەخێرهاتن و پلانی ساڵی نوێی خوێندنی پێشکەش کرد.

پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە خوێندکارانی سەرکەوتوو بە پلەی ( یەکەم و دووەم و سێیەم )، لەگەڵ خویندکارانی هاوکار و دڵسۆزی پەیمانگە.

هیوادارین جێی ڕەزامەندی هەمووان بووبێت، هەمووکاتێکتان لە ئاهەنگ و شادیدا بێت

هاوبەشکردن.

وەڵامێك جێبهێڵە