دووشەممە, تشرینی دووه‌م 18
Showing 1 of 1
بۆ ساڵی نوێی خوێندن کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی دەرفەتی خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانە دەڕەخسێنێت کە دەرچووی پەیمانگە کۆمپیوتەرییەکانن تا بتوانن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست بهێنن
هەلی خوێندن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ
دەرچووانی پەیمانگەى کۆمپیوتەری 5 ساڵی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک
لە دوای ڕەزامەندی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی هەلی خوێندن بۆ (دەرچووانی پەیمانگەى کۆمپیوتەری 5 ساڵی سەر بە وەزارەتی پەروەردە) ڕادەگەیەنێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک بە سیستەمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک – پارالێل) بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023)

ئەم دەرفەتە لە بەرواری (26/8/2022) دەست پێدەکات تاوەکو (30/8/2022) بەردەوام دەبێت، وە خوازیارانی خوێندن دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://submit.admisionspu.com/) داواکارییەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن.

مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن:
– پێشکەشکردن تەنها بە ئۆنڵاین دەبێت.
– پێداویستییەکانی پێشکەشکردن (1- بڕوانامەی دبلۆم یاخود پشتگیری دەرچوون بەمەرجێک نمرەکەى نوسرابێت بە شێوازی ڕێژەى سەدی.2- کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی هەردوو دیوەکەى لەسەر یەک لاپەڕە).
– ناوی چواری وەک ئەوەی لە کارتی نیشتمانی یان تەسکەرە نوسراوە داخڵ بکرێت بە ڕێنووسی کوردی.
– مەرجى تەمەن بۆ پێشکەش کردن لە (1/1/1982) وبچوکتر، واتە لە (40 ساڵ) زیاتر نەبێت.
– مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و کێبڕکێ بۆ (کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک) نمرەی دبلۆمی لە (80%) کەمتر نەبێت.
– کاتی خوێندن بەم سیستەمە بەیانیانە، وە کاندیدی سەرکەوتوو ئەوانەی وەردەگیرێن ئەگەر فەرمانبەری حکومی بوون ئەوا زانکۆمان بەرپرس نیـــە بەرامبەر فەرمانگەکانیان بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن.
– ماوەی خوێندن بەم سیستەمە (٤ ساڵە).
– خوێندکاری وەرگیراو لە (قۆناغی یەکەم)ەوە دەست بە خوێندن دەکات.
– هەر پێشکەشکارێک ڕێگەپێدراوە تەنها یەک جار فۆڕم پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
– هەر پێشکەشکارێک زانیاری هەڵە پێشکەش بکات لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
– مه‌رج نیه‌ هه‌ر خوێندكارێك كه‌ داواکارى پێشكه‌ش كرد وه‌ربگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ژمارەی کورسییەکانی خوێندن دیاریکراوە به‌پێی پلانی به‌شه‌ زانستییه‌كان، وە تەنها (نمره‌ی دبلۆم و تەمەن و پلانی وەرگرتن) ده‌كرێت به‌ پێوه‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنی خوازیاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان وە هیچ پێوه‌رێكی تر به‌كارناهێنرێت.
– دوای ووردبینی کردنی زانیاری پێشکەشکاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیمانەوە ناوەکان لە لیستی پێشکەشکراواندا دەردەکەوێت.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 26/8/2022

Showing 1 of 1
هاوبەشکردن.

وەڵامێك جێبهێڵە