ئەم دەرفەتە لە بەرواری (26/8/2022) دەست پێدەکات تاوەکو (30/8/2022) بەردەوام دەبێت، وە خوازیارانی خوێندن دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://submit.admisionspu.com/) داواکارییەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن.
مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن:
– پێشکەشکردن تەنها بە ئۆنڵاین دەبێت.
– پێداویستییەکانی پێشکەشکردن (1- بڕوانامەی دبلۆم یاخود پشتگیری دەرچوون بەمەرجێک نمرەکەى نوسرابێت بە شێوازی ڕێژەى سەدی.2- کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی هەردوو دیوەکەى لەسەر یەک لاپەڕە).
– ناوی چواری وەک ئەوەی لە کارتی نیشتمانی یان تەسکەرە نوسراوە داخڵ بکرێت بە ڕێنووسی کوردی.
– مەرجى تەمەن بۆ پێشکەش کردن لە (1/1/1982) وبچوکتر، واتە لە (40 ساڵ) زیاتر نەبێت.
– مەرجى نمرە بۆ پێشکەش کردن و کێبڕکێ بۆ (کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک) نمرەی دبلۆمی لە (80%) کەمتر نەبێت.
– کاتی خوێندن بەم سیستەمە بەیانیانە، وە کاندیدی سەرکەوتوو ئەوانەی وەردەگیرێن ئەگەر فەرمانبەری حکومی بوون ئەوا زانکۆمان بەرپرس نیـــە بەرامبەر فەرمانگەکانیان بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن.
– ماوەی خوێندن بەم سیستەمە (٤ ساڵە).
– خوێندکاری وەرگیراو لە (قۆناغی یەکەم)ەوە دەست بە خوێندن دەکات.
– هەر پێشکەشکارێک ڕێگەپێدراوە تەنها یەک جار فۆڕم پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
– هەر پێشکەشکارێک زانیاری هەڵە پێشکەش بکات لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
– مهرج نیه ههر خوێندكارێك كه داواکارى پێشكهش كرد وهربگیرێت لهبهرئهوهی ژمارەی کورسییەکانی خوێندن دیاریکراوە بهپێی پلانی بهشه زانستییهكان، وە تەنها (نمرهی دبلۆم و تەمەن و پلانی وەرگرتن) دهكرێت به پێوهر بۆ دهستنیشانكردنی خوازیاره سهركهوتووهكان وە هیچ پێوهرێكی تر بهكارناهێنرێت.
– دوای ووردبینی کردنی زانیاری پێشکەشکاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیمانەوە ناوەکان لە لیستی پێشکەشکراواندا دەردەکەوێت.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 26/8/2022